سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: كەریم شنگالی کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو
- هەواڵ
- 10 حوزەیران
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ كۆچی دوایی كەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆ و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە و دەڵێت، کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025 کەریم شنگالی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر خەمباری کردم.
- کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو، لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە کارەکانی جێبەجێ دەکرد و کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو.
- پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
10 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا