
ساتی گەیشتنی هێلیکۆپتەرەکان بۆ عێراق. وێنە؛وەزارەتی بەرگریی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق یەکەم کاروانی هێلیکۆپتەری جۆری 'کاراکاڵ'ـی فەرەنسی بەدەست گەیشت، کە پێشتر گرێبەستی کڕینی ئەو هێلیکۆپتەرانەی لەگەڵ فەرەنسا واژۆ کردبوو.
وێنە گەوەرەکە: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی، وەزارەتی بەرگریی عێراق یەکەم کاروانی هێلیکۆپتەری فرەئەرکی فەرەنسی جۆری 'کاراکاڵ'ـی بەدەست گەیشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەم کاروانە کە لە دوو هێلیکۆپتەر پێکدێت، بە یەکەم کاروان دادەنرێت کە وەرگیراوە و کاروانەکانی دیکەش بەدوایدا دێن و لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا بە شێوەی یەک لە دوای یەک دەگەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراقیش ڕایگەیاند، ئەم هێلیکۆپتەرانە بەشدار دەبن لە بەهێزکردنی تواناکانمان لە بوارەکانی گواستنەوەی تاکتیکی، پشتیوانی و ڕزگارکردندا.
لە هەمان کاتدا: عەباسی گوتیشی: بەردەوامین لە پشتگیریکردنی سوپاکەمان و پڕچەککردنی بە سیستەمی پێشکەوتوو کە لە ئاستی پێداویستییەکانی بەرگریی نیشتمانیدا بێت.
ڕێككەوتنكە بەم شێوەیەیە: ڕۆژی 5ـی ئەیلوولی 2024، لە بەغدا بە ئامادەبوونی سابت عەباسی، وەزیرى بەرگریى عێراق و پاتریک دۆرێڵ، باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق، گرێبەستی کڕینی هێلیکۆپتەرانە واژۆ کران.
تایبەتمەندییەکان: هێلیکۆپتەری جۆری کاراکاڵ H225M دوو بزوێنەر و پێنج پەروانەى هەیە. تواناى فڕینى بۆ زیاتر لە 800 میل هەیە، هێلیکۆپتەرێکی فرەئەرکە بۆ پاڵپشتی و ئۆپەراسیۆنى تایبەت و گواستنەوە و چاودێری، هاوکات توانای هەڵگرتنی مووشەکیشی هەیە و سوپاى فەرەنسا لە شەڕى دژ بە داعش تاقیکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






