
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست
ئاڤا نیوز
عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "سێ مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، 312 بەڵگەم کۆکردوەتەوە، هیچ تاڵانی و یاساشکێنی و وێرانکردنێکی شارم نەدیوە لەمە گەورەتر بێت". گروپێکی شەش کەسی بە ناوی هێزی پێشمەرگە و ئەمنییەوە خەریکی تاڵانی زەوین لە سلێمانی.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست کەیسێکی نوێیی تاڵانکردنی زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات. بە وتەی ئەو، گرووپە شەش کەسییەکە زەوی لە جووتیاران وەردەگرنەوە، کەسێک بە ناوی (خەڵەف) نەخشەی بۆ دادەنێت، کەسێکی دیکە بە ناوی (مووسا) بە ناوی فەرماندەییەوە دەیکاتە فۆرم، کۆمپانیایەکیش بە ناوی (مادان) لە سەرچنار سەرپەرشتی دەکات، جگە لەوە بەشێکی تری ئەم کارانە لە “بینای پاشا” خوار مەرکەزی چوارچرا دەکرێ.
لێدوانی فەرمی: عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، گروپێکی شەش کەسی بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی وەزارییان پێ بێت، بە ناوی پێشمەرگە و هێزی ئەمنییەوە تا ئێستا 80 هەزار پارچە زەوییان فرۆشتووە کە بەهاکەیان یەک ملیار دۆلارە و هەموو هەفتەیەک 500 پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخەنە بازاڕاوە کە هەفتانە پێنج بۆ شەش ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە.
عەلی حەمەساڵح دەڵێت: ناوی هەموو کەس و بەرپرس و شارەوانییەکانم لەلایە کە تێوەگلاون لەم کەیسە. هاوکات ناوی ئەو شوێنانەش بڵاودەکاتەوە کە گرووپە شەش کەسییەکە هەموو زەوییەکانیان فرۆشتووە:
- لە سائیب سیتی تا شەقامی 100 مەتری.
- سەر شەقامی 100 مەتری.
- قڕگە، ڕاپەڕین، قولە ڕەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سووتکە، کانی گۆمە، چواچرا و زەوی قەرەجەکان.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر ئەم کەیسە ئاڤا میدیا پەیوەندی کرد بە لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە. لە هەمان کاتدا زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وتی، "لە دەرەوەی وڵاتم و ئاگاداری هیچ بابەتێک نیم".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






