
دیمەنی قەزای بەردەڕەش
ئاڤا نیوز
بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە، چوار ئەندامی خێزانێک لەسنووری قەزای بەردەڕەش بە فیشەک دەکەون، بەوهۆیەوە دوانیان گیانلەدەستدەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچکەی بشیریانی سەر بە قەزای بەردەڕەش ڕوویدا، بەوهۆیەوە خێزانێک کە بە ڕێبواری بەشوێنی شەڕەکەدا تێپەڕیوون بەر دەستڕێژی گوللە کەوتوون و دوو کەسیان لێ کوژراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 12ـی شەوی چوارشەممە، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچکەی بشیریانی سەر بە قەزای بەردەڕەش لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ڕوویداوە، بەوهۆیەوە شەڕەتەقە دروست بووە.
سەرچاوە ئەمنییەکە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک کە خێزانێکی تێدابووە و پێکهاتوون لە باوکێک و سێ کچەکەی، بەشوێنی ڕووداوەکەدا تێپەڕیوون، بەڵام بەر دەستڕێژی گوللە کەوتوون، بەوهۆیەوە دوو خوشک بەناوەکانی 'ئامینە و ئانە' کوژراون، هەروەها شێرزاد کەریم و کچێکی دیکەی بە ناوی ئایە برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: بریندارەکان برینەکانیان سەختە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






