یەکەم هەڵوێستی فەرمی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
- عێراق
- 12 حوزەیران

دیمەنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری حکومەتی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕێکارێکی خۆپارێزییە و دۆخی ئاسایش و ئارامی عێراق تا دێت بەرەو باشتربوون دەچێت، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی هەموو نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی بیانیی لە عێراق پارێزراون و هیچ هەڕەشەیەکیان لەسەر نییە.
وێنە گەورەکە: لە پێشهاتێکی نوێدا و بەهۆکاری بوونی مەترسی ئەمنیی، دوێنێ ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا کەمبکاتەوە، حکومەتی عێراقیش ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەکی ئەمنیی لە وڵاتدا بوونی نییە تا پێویست بەو بڕیارە بکات.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند:
٠ هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان لە دۆخێکی پڕ لە ئاسایشدا کارەکانی خۆیان دەکەن، کەمکردنەوەی کارمەندانیش لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکارێکی خۆپارێزیی و ڕێکخستنی تایبەت بە خۆیانە.
٠ بڕیارەکە هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی هەڕەشەی ئەمنیی لەسەر خاکی عێراق نییە، بەتایبەتیش کە هەموو ئاماژەکان دەری دەخەن دۆخی ئەمنیی وڵات بەرەو باشتر دەڕوات و هێزە ئەمنییەکانیش بە ئاستێکی بەرزەوە پلانی ئەمنیی جێبەجێ دەکەن.
٠ ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بە هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنیی ناکەن کە کاریگەری لەسەر کاری نێردە دیپلۆماسییەکان و دۆخی وڵات بەگشتی هەبێت، هێزە ئەمنییەکانیش بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکان دەکەن و بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە ئامادەباشیی تەواودان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوێنێ ماڵپەڕی ئەلعەینی ئیماراتی لە سەرچاوەیەک لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، پڕۆسەی کەمکردنەوەی کارمەندانی ئەمریکا دیپلۆماتکار و هێزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو فەرمانبەرانەی کۆمپانیاکان دەگرێتەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ نێردەی ئەمریکا لە عێراق هەیە، سەرچاوەکە جەختیشیکردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە پەیوەندی بە دۆخی ئەمنیی بەغداوە نییە و بوونی سیاسی و ئەمنیی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا، دەنگۆی ئەو پێگە ئیماراتییە کە بەناوی ئەوانەوە بڵاویکردووەتەوە لەبارەی ڕێکارەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی فەرمانبەرانیی و خێزانەکانیان لە عێراق ڕەتدەکاتەوە، داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لێدوان و زانیاریی تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەوە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






