شەقامی شەست مەتریی هەولێر. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، لە هەولێر ڕۆژی چوارشەممە 20-3-2024 کرا بە پشووی فەرمی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە هۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەش و هەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاوڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بڕیارماندا ڕۆژی چوارشەممە 20-3-2024، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو. پارێزگای هەولێر ئەمەی ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بە هەمان هۆکار، لە هەریەک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای کەرکووک ڕۆژی چوارشەممە 20-3-2024 کراوە بە پشووی فەرمی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە، شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





