
ئاڵای وڵاتی سۆماڵ و دیمەنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی سۆماڵ پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەباتە نێو باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بە نوێنەرایەتیی سێ وڵات پیرۆزبایی لە عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، 10-06-2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق تایبەتی سازکرد، هەرلەو کۆبوونەوەیەدا د. محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش کرد.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی هەمیشەیی سۆماڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی خۆی و هەریەکە لە وڵاتانی جەزایر، غینیا و سیرالیۆن، ناسراوە بە وڵاتانی کۆمەڵەی (A3+) وتەیەکی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کرد کە تەرخان کرا بوو بۆ باسکردنی دۆخی عێراق. لە وتەکەیدا ستایشی بەپارێزگا ناساندنی هەڵەبجەی کرد لەلەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەبوبەکر عوسمان، باڵیۆزی هەمیشەیی سۆماڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێمە ستایشی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لە چارەسەرکردنی ئالنگارییەکانی وڵات.
- دەستکەوتە بەرچاوەکان بریتین لە بە فەرمی ناسینی هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق، هەموارە گرنگەکان لە یاسا نیشتیمانییەکان و دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 11ی نۆڤەمبەری 2025.
-هەروەها ئێمە دان بە ڕۆڵی گرنگی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەنێین لە کردنەوەی تۆمارکردنی دەنگدەر و کاندیدەکان کە هەنگاوێکی گرنگە لە پشتگیریکردنی پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی شەفاف".
باکگراوند: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2013 ڕەشنووسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕادەستی نوری مالیکی، سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی عێراق کرد. دواتر لە 13ـی ئاداری 2014 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەرکرد. ڕۆژی 14ـی نیسان 2025 پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەمەش هەڵەبجە بوو بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






