
حاجیانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات و بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێ ئەگەر ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژە بكێشێت، حاجیان بە ڕێگای وشكانی دەگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وا بڕیار بوو سبەی یەكەم گەشتی ئاسمانیی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعوودییە دەستپێبكات و یەكەم كاروانی حاجیان بەڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەشتەكان وەستاون، لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی لەسەر هێڵین و لە گفتوگۆداین گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.
- ئەگەر ئەو دۆخەی كە ئێستا هەیە زیاتر بخایەنێت و وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان درێژەی هەبێت ئەوا حاجیانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنینەوە، دڵنیایی دەدەینە كەسوكاری حاجیان كە پلانی دیكەمان دەبێت بۆ ئەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان بە سەلامەتی بگەڕێنینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وا بڕیار بوو تاوەكوو 20-6-2025، سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان بەڕێگەی فڕۆكەوە بگەڕێنەوە ئەمە جگە لە ئەو حاجیانەی كە لە دوێنیوە بەڕێگەی وشكانییەوە لە وڵاتی سعووییەوە بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێكەوتوون.
ئەمەش بزانە: لە كۆی 1646 حاجیی هەرێمی كوردستان كە بە ڕێگەی وشكانییەوە گەشتی سعوودیەیان كردبوو، ئێستا حاجی 714 حاجی بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێكەوتوون و گەیشتوونەتە خاكی عێراق، وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەنەوە هەرێمی كوردستان و ئەو حاجیانەشی كە ماون ئێستا لە شاری مەدینەن و سبەی دەگەڕێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە