
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پزیشکیان ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی ئازیزی وڵاتەکەمان دەکەم کە هەموویان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لەبەرامبەر هێرشە ناڕەواکانی دووژمن بۆ سەر وڵاتەکەمان. دڵنیابن ئیسرائیل لەو هێرشە پەشیمان دەکەینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فرۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر 12 شاری ئێران و 8 شاری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدا، ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە کوژران.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، شەوی هەینی ئیسرائیل هێرشێکی وەحشییانەی بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامدا و ئەوەش بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییانی سیڤیلی وڵاتەکەمان و چەندین بەرپرس و زانای وڵاتەکەشمان کوژراون.
- دڵنیایی دەدەین بە هاووڵاتییانمان ئەو هێرشانە بێ وەڵامدانەوە نابن و هێرشی چاوەڕوانکراومان دەبێت.
- داوا لە هاووڵاتییانی ئازیزی وڵاتەکەمان دەکەم کە هەموویان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن لەبەرامبەر هێرشە ناڕەواکانی دووژمن بۆ سەر وڵاتەکەمان.
- ئاڵای وڵاتەکەمان لە دەستی هەر بەرپرسێک بکەوێت بەرپرسێکی دیکە ئاڵاکەمان بەرز دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد