محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران: زەرەری کوردی تێدا دەبێت
- هەواڵ
- 13 حوزەیران
ئاڤا نیوز
محەممەد حاجی مەحموود لەبارەی فراوانبوونی شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەڵێت، هەر شەڕێک لە ناوچەکە هەڵبگیرسێت زەرەری کوردی تێدا دەبێت. لەبارەی عێراقیش دەڵێت، عێراق خۆی هەیە تا تووشی دڵەڕاوکێ بێت، لە ناوچەکە هەر ڕەقەم نییە.
سکرتێری پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە ڕووماڵی تایبەتی هەواڵەکانی ئاڤا میوان بوو وتی، درۆن و فڕۆکەی ئیسرائیلی بەسەر ئاسمانی عێراق تێپەڕ دەبن و بۆردوومانی ئێران دەکەن، کەچی ناتوانێت ڕێگری لێ بکات، کەواتە عێراق لە ناوچەکە ڕەقەم نییە.
وێنە گەورەکە: هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کاردانەوەی خێرا و فراوانی لێکەوتەوە، لە هەرێمی کوردستان یەکەم کەس و لایەن ڕاگەیێنراوی سەرکۆنەی بڵاوکردەوە، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان بوو، بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود دەڵێت، ئیسرائیل ئەم هێرشەی بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری ناوچەکە ئەنجامداوە، ئەمەش دوو هۆکاری هەیە، یەکەمیان ئەوەیە ئەمریکا پێی خۆش بووە بۆ ئەوەی ئێران زوو بچێتە ژێرباری داواکارییەکانی، دووەمیان، ئیسرائیل بەرامبەر یەمەن و فەڵەستین تووشی شکست بوو، ویستی ئەو بارە خوارە ڕاست بکاتەوە.
لە گفتوگۆی ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا، محەممەدی حاجی مەحموود ئەمانەشی وت:
٠ هێرشەکە لە شوێنی خۆی نەبوو، ئەوەی ئیسرائیل مەبەستیەتی بەدی ناهێنێت، ناوچەکە بەرەو شەڕێکی قووڵ دەبەن.
٠ ئیسرائیل ترسا لەوەی گفتوگۆکان بەرەو ئەنجامی باش بڕۆن، بێگومان هێرشەکە بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا نەکراوە، ئەمریکا زیانی لە دانوسانەکان داوە.
٠ هەموو حیزبەکان پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام هەندێکیان شەرم دەکەن باسی بکەن.
٠ لەگەڵ هەموو فەرماندەکانی ئێران لە شەڕی ئێران و عێراق لەیەک سەنگەر بووین، بۆیە دۆستایەتیم لەگەڵ هەموویان هەیە. بەتایبەت لەگەڵ فەرماندە سەلامی پەیوەندییەکی باشمان هەبوو.
٠ هەر شەڕێک لەم ناوچەیە ڕووبدات زەرەری کوردی تێدا دەبێت.
٠ ئێران بە کوژرانی چەند سەرکردەیەک لاواز نابێت و هەزاران کادیری دیکەی پەروەردە کردووە.
٠ پێم وایە شەڕ شەڕە، ڕەنگە شەڕەکان سنووردار بن.
٠ ئێران دانوسانی ڕەتنەکردووەتەوە، ئەوەی ڕەتی کردووەتەوە ئەمریکا و ئیسرائیل بوون.
٠ دوو دەوڵەت لە ناوچەکە گەورەن، ئیسرائیل و ئێرانن.
٠ نە ئیسرائیل دەتوانێت ئێران لەناو ببات، نە ئێران دەتوانێت ئیسرائیل لەناوببات، ئیسرائیل و ئێران لەژێر فشار ئەمە دەکەن.
٠ ئێران بەئاسانی دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نابێت، بۆ هیندستان چەکی ئەتۆمی هەبێت و ئێران نەیبێت؟
٠ ئیسرائیل ژن و منداڵی لە ئێران بۆردوومان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە