
مامۆستایەک لەکاتی وانەوتنەوەدا
ئاڤا نیوز
77 مامۆستای وانەبێژی لادراو، دووبارە گەڕێندرانەوە سەر کارەکانیان کە سەر بە پەروەردەکانی شێخان، شنگال، شەقڵاوە، ڕانیە، پشدەر، کەلارن، سەرچاوەیەکیش لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە ئاڤا ئاشکرای دەکات، مانگی هەشتیش فەرمانێکی دیکە کارگێڕی بۆ لەجێدانانی مامۆستایانی وانەبێژ دەربچێت، بەمەبەستی پڕکردنەوەی میلاکی ساڵی نوێی خوێندن.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نزیکەی 39 هەزار وانەبێژ کرانە مامۆستای گرێبەست، دواتر بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە، هەر مامۆستایێکی گرێبەست کارەکەی جێبهێڵێت یاخود بە هەر هۆکارێکی دیکە دووربخرێتەوە، ئەوا وانەبێژانی دوورخراوە شایستەترن بۆ ئەوەی لە شوێنەکانیان دابنرێن، بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەتی وانەبێژەکە، پسپۆڕییەکەی و پێویستی پەروەردەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لیژنەیەکی دیوانی وەزارەتی پەروەردە، هەڵسەنگاندن دەکات بۆ دیاریکردنی شایستەیی لەجێدانانی وانەبێژان لە شوێنی مامۆستایانی گرێبەست، پاڵپشت بە ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، هەموو ئەوانەی کە فەرمانی کارگێڕیی وانەبێژییان لە وەزارەتی پەروەردە هەیە، کە دواتر بەهۆی زۆری میلاک کراون بە وانەبێژی لادراو، سیڤی و فەرمانی کارگێڕییان لەلای ئێمە هەیە، دواتر لە دووبارە دانانیان، ساڵانی خزمەت و پسپۆڕی وانەبێژەکە لەبەرچاودەگیرێت کە کامەیان زیاتر شایستەن. بەپێی پێویستی پەروەردەکان و پرۆسەکەش بەردەوامە.
زانیاریی تایبەت: لەسەر داواکاری بەشێک لە پەروەردەکان 77 وانەبێژی لادراو گەڕێندراونەتەوە، ڕەنگە مانگی هەشتیش فەرمانێکی دیکەی لەجێدانانی مامۆستایانی وانەبێژ دەربچێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی میلاکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






