
حاجییەکی وڵاتی ئێران لە سعودییە
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە لە ڕێگەی بەرنامەی هاوبەشی (ئاسمانی-وشکانی)یەوە حاجیانی وڵاتەکەیان لە ڕێگەی وشکانی، لە سعودییەوە بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و بەکاتی لە نەجەف و کەربەلا جێگیر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل گرفتی بۆ ئەو هەزاران حاجیەیەی وڵاتانی ناوچەکە دروستکردووە کە ئێستا لە سعودیەن و دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەنیازن بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، حاجیانی وڵاتەکەیان لە مەدینە بەڕێگەی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی عەرعەر لە سنووری عێراق و سعودیە دەگوازرێنەوە، دواتریش بەڕێگەی وشکانی بۆ شارەکانی نەجەف و کەربەلا دەگوازرێنەوە و لەوێ بەکاتی دەمێننەوە، لەو ماوەیەدا زیارەتی شوێنە ئاینییەکان دەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر حاجیانی ئێران بەپاس بۆ سنووری ئێران دەگوازرێننەوە و بۆ پارێزگاکانی خۆیان دەگەڕێنرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە






