
یەکێک لە بازگەکانی سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاڵوگۆڕکردنی بەرهەمەکان لەنێوانیاندا، بەڵام لە بازگەیەکی سوپای عێراق ناهێڵن جووتیارانی بەردەڕەش بەرهەمە ناوخۆییەکانیان ڕەوانەی مووسڵ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک جووتیاری سنووری بەردەڕەش پەیوەندییان بە ئاڤا کردووە، دەمانەوێت شووتی و کاڵەک کە بەرهەمی خۆمانە لە بازگەی سوپای عێراق لە بازگەی مەندان دەمانگەڕێننەوە، دەڵین ناتوانن لێرەوە بارەکە ببەنە مووسڵ بگەڕێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گەڕاندنەوەی بەرهەمەکان و ڕێگریکردن لێیان ئەرکێکی زۆر دەکەوێتە سەر جووتیاران، ناچاران 103 کیلۆمەتری دیکە لە بەردەڕەشەوە بەرەو ناحیەی فایدێ ببڕن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بگەیێنن بە مووسڵ.
لێدوانی فەرمی: بڕوا فاروق، قایمەقامی بەردەڕەش؛ بە ئاڤای گوت، "ئەم ڕێگرییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت هەموو بەرهەمەکان بگەڕێننەوە بازگەی سەددە بۆ ئەوەی لەوێ بیپشکننەوە ئینجا داخڵی مووسڵ بێت."
لەلایەکی دیکەوە: شوکری جەمیل؛ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەسەر هێڵ دەبین بۆ چارەسەری کێشەکە، چونکە زوڵمێکە لە جووتیارانی ناوچەکە دەکرێت و دەیان کیلۆمەتر ڕێگەیان بەڕوودا درێژ دەکرێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






