لە دەستپێکی جەنگەوە 10 هەزار هاونیشتمانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران گەڕاونەتەوە
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەروازە سنوورییەکان لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان چۆڵ بوونە، لە دەستپێکی جەنگەوە 10 هەزار هاونیشتمانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، دەوترێت دەروازە سنوورییەکان وەکو سەردەمی کۆرۆنایان لێهاتووە، تەنیا ئەو هاووڵاتیانە دەبینرێن کە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید سالار تەحسین، بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەکە بە ئاڤای وتووە، لە ڕۆژی هەینییەوە تا ئەم ئێوارەیە زیاتر لە 10 هەزار هاونیشتمانی کوردستان لە ئێران گەڕاونەتەوە.
- ئێستا بە ڕێژەی 90% خەڵکی کوردستان گەڕاونەتەوە و تەنیا 10%ـیان ماون بگەڕێنەوە.
- ڕۆژی هەینی کە جەنگ دەستی پێکرد پێنج هەزار و 200 هاونیشتمانی لە ئێرانەوە گەڕانەوە. هاوکات ڕۆژی دواتر چوار هەزار و 500 کەسی دیکە گەڕاونەتەوە و پرۆسەی گەڕانەوەکەش تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە