گەڕانەوەی ئەو عێراقییانەی لە دەرەوە گیریانخواردووە بەڕێگای وشکانی و ئاسمانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

دیمەنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق. وێنە؛ هێڵی ئاسمانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئەو عێراقییانەی لە وڵاتانی دراوسێ و فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان گیریانخواردووە، بەهەردوو ڕێگای ئاسمانی و وشکانیی بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی هەینییەوە کە هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، هەزاران هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێ و فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی جیهان گیریانخواردووە، بەهۆی ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیراون.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕاگەیاند، پرۆسەی گەڕانەوەی عێراقییەکان بە دوو ئاست بەردەوامە، لە ڕێگای وشکانییەوە گەڕانەوەی حاجییان لە وڵاتانی سعودییەوە بە چڕی کاری لەسەر دەکرێت و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران حاجی گەڕاونەتەوە، پرۆسەکەش تا گەڕانەوەی سەرجەمیان بەردەوام دەبێت.
وتیشی، گەڕانەوەی عێراقییەکان لە وڵاتانی دراوسێش بەڕێگای وشکانی بەردەوامە و بۆ ڕێگای ئاسمانیش تەنیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە کراوەیە، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیش گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە لە کاتژمێر 4:00ـی بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو درێژکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە