دوای بانگەوازەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندان لە بەغدا دژی ئیسرائیل دەکرێت
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

دیمەنی خۆپیشاندانی لایەنگرانی شیعە لە بەغدا بۆ پشتگیریکردنی ئێران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئێوارەی یەکشەممە، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبووەوە و داوای خۆپیشاندانی لە هاووڵاتییان کرد بۆ پشتیوانیکردنی ئێران دژی ئیسرائیل، بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانەکە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ ماوەی چوار ڕۆژە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی عێراقە و نزیکە لە ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ ئێران دەربڕیوە و داوای پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و بەشێک لە حیزبە سیاسییەکانی شیعە لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە ناوچەی جادرییە لە بەغدا خۆپیشاندان دەکەن بۆ پشتگیرکردنی ئێران دژی هێرشەکانی ئیسرائیل.
باکگراوند: شەوی ڕابردوو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد هاوکات داوای خۆپیشاندانی کرد بۆ پشتیوانیکردنی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






