پەرلەمانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت دژی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق جەخت لە پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت دژی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیل دەکاتەوە، هاوکات داوای پتەوکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی لەپێناو وەستانەوە دژی هەر لێکەوتەیەکی هەرێمی یان نێودەوڵەتی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی دانیشتنێکی ڕاوێژکاریی ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوپشتیی گەلی عێراقی لەگەڵ گەلی ئێران لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوە و جەختی لە ڕەتکردنەوەی تەواوی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ کردەوە.
لە هەمان کاتدا: پەرلەمان پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵ و ڕێکارەکانی حکومەت دژی پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە دووپات کردووە و پشتیوانی خۆشی بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمان داوای پتەوکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی لەپێناو وەستانەوە دژی هەر لێکەوتەیەکی هەرێمی یان نێودەوڵەتی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە