نزیکەی 700 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەولێرەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت
- کوردستان
- 19 حوزەیران

دیمەنی سەوزە و میوە لە عەلوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ نزیکەی 200 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی پارێزگای هەولێر، لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەبازاڕ کراوە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بڕەکەی بگاتە نزیکەی 700 هەزار تۆن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستراتیژیەتی حکومەت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بوونیادنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، گرنگی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی دراوە، بۆ ئەمەش کار لەسەر ئەوە کراوە ئەو بەرووبوومانەی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترن لە بازاڕەکانی عێراق و دەرەوە بەبازاڕ بکرێن.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەمساڵ 18 هەزار و 300 پشتگیریمان بە جووتیاران داوە بۆ بەبازاڕکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی لە باشوور و ناوەراستی عێراق، زیاتر لە 90 هەزار تۆن بەرووبوومی زستانە و زیاتر لە 100 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەولێرەوە ڕەوانەی باشوور و ناوەڕاست کراوە. پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 700 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی پارێزگای هەولێر ڕەوانەی باشوور و ناوەڕاست بکرێت.
ئەو بەرووبوومە زستانیانەی ڕەوانەی باشوور و ناوەڕاست کراون ئەمانەن:
کەلەرم، چەوەندەر، شێلم، قەرنابیت و سێوی ژێر زەوەی.
ئەو بەرووبوومە هاوینیانەی ڕەوانەی باشوور و ناوەڕاست دەکرێن ئەمانەن:
پیاز، پەتاتە، کودی، خەیار، شوتی، گندۆرە، تەماتە، قەیسی، خۆخ، باینجان، بیبەر و لۆبیا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 40 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی پارێزگای هەولێر لە ناوخۆ بەبازاڕ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






