
دیمەنێکی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
کارمەندێکی لقی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی مانگانە سەردانی شوێنێکی بازرگانی دەکات، لەلایەن خاوەنەکەیەوە بریندار دەکرێت و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد سەمیر، ئەندامی کەرتی نەسرە لە لقی دابەشکردنی کارەبا کەرکووکە، ئێوارەی دوێنێ دەچێتە گەڕەکی پەنجاعەلی بەمەبەستی وەرگرتنی قەرزێکی کەڵەکەبووی شوێنێکی بازرگانی، بەڵام لەلایەن خاوەنەکەی تەقە لە قاچی دەکرێت، کارمەندەکە بریندار دەبێت و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لقی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک لە ڕاگەیێنراوێکدا ئیدانەی ئەم کردەوەیەی کردووە و داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات لە چوارچێوەی یاسا مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبار بکرێت و بەسزای خۆی بگات.
٠ لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا زانیاریی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی کارمەندەکەیان خستووەتەڕوو، لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆکراوە و گوللـە لە قاچی دەرهێنراوە، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکییە.
لێدوانی فەرمی: عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤای گوت، "فەرمانی دەستگیکردن بۆ بکەری ڕووداوەکە دەرچووە، بەڵام خۆی ونکردووە، لێکۆڵینەوە و بەدواگەڕان بەدوایدا بەردەوام دەبێت تاوەکو دەستگیری دەکەین."
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






