واشنتن پۆست: ئێران هۆشداریی داوەتە قەتەر لەبارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 حوزەیران

دیمەنی تاوەری ئازادی لە تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەوروپی ئاشکرای کرد، ئەم هەفتەیە ئێران هۆشداریی داوەتە قەتەر ئەگەر ئەمریکا بەشدار بێت لە هێرشکردنە سەر ئێران، ئەو کات بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەو وڵاتە دەکەنە ئامانج.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئەمریکاش هۆشداری بە ئێران دەدات کە بەبێ مەرج بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت، ئەگینا ئەگەر هەیە ئەمریکا بەشدار بێت لەو جەنگە، هاوکات ئێران هەڕەشە دەکات کە پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"، بەرپرسانی ئێران هۆشدارییان داوەتە قەتەر وەکو وەڵامێک بۆ بەشداری ئەمریکا لەپاڵ ئیسرائیل لە جەنگی دژ بە ئێران، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەر و وڵاتانی کەنداو بۆردوومان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئێران باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە ئامانج دەگرێت، هاوکات گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە بیانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی وڵاتەکە تاوتوێی بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر ئێران و وێستگە ئەتۆمییەکانی دەکەن، هاوکات چەندین کەشتیی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2025-06-20، کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی یو ئێس ئێس نیمیتز گەیشتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






