
دیمەنێکی گەرووی هورمز
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە تائێستا هەناردەی نەوت لەڕێگەی دەریاییەوە بەردەوامە و هیچ ئاستەنگییەکی لەبەردەمدا نییە، بەڵام ئەگەر گەرووی هورمزیش دابخرێت، بەغدا ژمارەیەک ڕێگەی جێگرەوەی لەبەردەمە و ئێستا کاریان لەسەر دەکات.
وێنە گەورەکە: هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی خستووەتە دڵەڕاوکێوە، بۆیە لە ئێستاوە بەدوای ڕێگای جێگرەوەدا دەگەڕێن، بۆ عێراقیش دەستپێکردنی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک - جەیهان و هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە بژاردەکان کە باسی لێوەدەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کازم توکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان، ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئەمڕۆ هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و ئەگەر گەرووی هورمزیش دابخرێت، "ڕێگای جێگرەوە بۆ هەناردەکردن هەیە و وەزارەتی نەوت کارییان لەسەر دەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی نەوت سەرکەوتوو بووە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند کێڵگەیەکدا، ئەوەش مانای وایە کاری بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بەبێ ئاستەنگی بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری لە عێراق ڕایگەیاند، دەبێت بەغدا خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات و ئامادەکردنی یەدەگی نەوتیش لەڕێگەی کەشتیی لەسەر ئاو، هاوشێوەی ئێران و سعودیە، وەک یەکێک لە بژاردەکان پێشنیاز دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت