
دیمەنێکی وێستگەی فۆردۆ لە 19-6-2025 لە شاری قوومی ئێران، وێنە: Maxar Technologies
ئاڤا نیوز
دەستەی مانگی سووری ئێران دەڵێ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نەبوونە هۆی کوژرانی هیچ کەسێک.
لێدوانی فەرمی: پیرحەسەن کۆلیڤەند، سەرۆکی دەستەی مانگی سووری ئێران، ئەمڕۆ (یەکشەممە) رایگەیاند "بە خۆشحاڵییەوە هیچ شەهیدێکمان لە رووداوەکانی دوێنێ شەو (بەرەبەیانیی ئەمڕۆ) بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تۆمار نەکرد."
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتێکدا سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکەیان سەرکەوتوو بووە و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان وێران کردووە، میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، ئێران پێش هێرشەکەی ئەمریکا کەرەستە سەرەکییەکانی بەتایبەتی لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، گواستووەتەوە شوێنی دیکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیا جیهانییەکان هەندێ وێنەیان بڵاوکردنەوە کە دوو ڕۆژ پێش هێرشەکە لەلایەن مانگی دەستکردەوە گیراون، وێنەکان جووڵەی ژمارەیەکی زۆر بەرهەڵگر لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ نیشاندەدەن، کە ئەمە گومانەکان زیاتر دەکات لەوەی کەرەستە سەرەکییەکانی ئەم وێستگەیە گوازرابنەوە.
لەلایەکی دیکە: لەدوای هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران 'نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، مەترسی ئەوە هەبوو تیشکدانەوەی ئەتۆمی زیان بە خەڵک و ناوچەکە بگەیێنێت، بەڵام بەرپرسانی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایانگەیاند، هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوە لەو پێگە ئەتۆمییانە نییە.
هەروەها مەهدی محەممەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە ئێکس ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمریکا شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو. ئەو شوێنە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر چۆڵ کرابوو و هێرشەکە زیانێکی وای نەبووە کە نەتوانرێت چاک بکرێتەوە، تاران پێشوەختە ئامادەکاری بۆ ئەم سیناریۆیە کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید





