لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە

شەیری بکە لە:
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە

دیمەنی درۆنەکە. وێنە؛ پەیامنێری ئاڤا

 
ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر تێکشێنران و خرانە خوارەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا، دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 05:10 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ