ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان
- هەواڵ
- 22 حوزەیران

دیمەنی شوێنی بۆردوومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر وێستگای فۆردۆ لە ئاسمانەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەڵێت، ترەمپ دوو جار ئێرانی خەڵەتاند، بەرپرسێکی سەربازی ئەو وڵاتەش دەڵێت، شاردنەوەی ڕاستییەکان و پاراستنی نهێنیەکان لەپشت سەرکەوتنی گەورەی هێرشەکە بوو.
چی ڕوویدا: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، سیستمی چاودێری ئاسمانی جیهانی کۆمەڵێک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B2ـی دەستنیشانکرد، کە لە بنکەی ئاسمانیی میزۆری لە ئەمریکاوە فڕین و بەرەو ڕۆژئاوا بەسەر زەریای هێمن ڕۆیشتن، بەڵام ئەوە فریودان و فێڵێکی سەربازی ئەمریکا و ترەمپ بوو نەک تەنیا لە ئێران بگرە لە هەموو جیهان کرا.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە، کۆمەڵێک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B2 لە ڕۆژهەڵاتەوە هێرشیان کردە سەر گرنگترین شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە وتەی بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا، هێرشی وڵاتەکەیان بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی هەرە بەتوانای ئێران گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لەو کاتەدا ترەمپ فەرمانی بە ئاراستەکردنی چەندین مووشەکی جۆری تۆماهۆک لە ژێردەریاییەکانەوە کرد بۆ سەر هەر دامەزراوەیەکی دیکەی ئێران پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە هەبێت بەتایبەت ئەسفەهان و نەتەنز،
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە دەڵێت" ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا دوو ئامانجی گەورەی پێکا، یەکەمیان زۆر بەئاسانی و هێمنی و بەبێ زیان هەر هەموو بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، دووەمیش ئەمریکا سەری لەهەموو جیهان و ئێران شێواند سەبارەت بە کاتی هێرشەکە بە جۆرێک بووە سوپڕایز و شۆک بۆ ئێران، چونکە ترەمپ هەر لەزاری خۆیەوە پێش چەند رۆژێک لەمەو پێش بە ئاشکرا وتی، وڵاتەکەی پێویستی بە دوو هەفتەیە تاوەکو بڕیاری بەشداریکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بدات و باسی لە دیبلۆماسییەت دەکرد، دەرکەوت ئامانج لەو قسانەی ترەمپ دەستەبەرکردنی دۆخێک بوو تاوەکو کەس لانی کەم لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چاوەڕوانی هێرشی ئەمریکا نەبێت
بەرپرسێکی ئەمریکا سەبارەت بەو تاکتیکە سەربازییەی وڵاتەکەی ئەوەی خستەڕوو، شاردنەوەی ڕاستییەکان و پاراستنی نهێنیەکان لەپشت سەرکەوتنی گەورەی هێرشەکە بوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەئیسرائیلەوە ئاشکرایکرد، بەرپرسانی تەلئەبیب چەند ڕۆژێکە گەشبین بوون بەوەی ئەمریکا بەم زووانە هێرش دەکاتە سەر ئێران، بەتایبەتی سەبارەت بە لێدانی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجوومەنی ئاساییشی ئیسرائیل، ئێوارەی شەممە کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و هەڵسەنگاندنیان بۆ بابەتەکە کردوو، چاکیش دەیانزانی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕوودەدەن و لای بەرپرسانی ئیسڕائیلیش ئەوە گرنگە کە فۆردۆ سەر و ژێر بووبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 36 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە