گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی هیچ پێشنیازێکی ئاگربەستی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی 12ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێنەگەیشتووە.
وێنە گەورەکە: دوای بەردەوامبوونی جەنگ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ کۆتاییهاتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی، "هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن".
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئێران بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، "ئێران بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن تا گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام و لێدوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بە "فێڵ" دەزانێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران.
ئەو بەرپرسە گوتوشیەتی، لەم ساتەدا دوژمن هێرش دەکاتە سەر ئێران و ئێرانیش لە لێواری زیادکردنی هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانیەتی و گوێ بە درۆی دوژمنەکانی نادات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵی خۆی نووسیوویەتی، "پیرۆزە لە هەمووان، ڕیککەوتنی تەواوەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کراوە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی گشتگیر و تەواوەتی، لە ماوەی شەش کاتژمیری داهاتوودا دەستپێدەکات.
- بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ئێران ئاگربەست ڕادەگەیێنێت بەهەمان شێوەی ئیسرائیلیش 12 کاتژمێر ئاگربەست ڕادەگەیێنێت، لەدوای ئەو 24 کاتژمێرە بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی جەنگی 12 ڕۆژە ڕادەگەیێنرێت وە هەموو جیهان ئاهەنگی ڕاگرتنی جەنگ دەگێرن.
- هەموو لایەنەکانی دیکە بە ئاشتی خوازانە و ڕێزگرتنەوە بارودۆخەکە بەڕێوەدەبەن.
- هەموولا ئەو کارانە ئەنجام دەدەن کە پێویست دەکات بیکەن بەپێویستی دەزانم پیرۆزبایی لە هەردوو وڵاتەکە بکەم، ئێران و ئیسرائیل، کە ژیری و ئازایەتی و بوێرییان هەبوو بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە، پێویست دەکات ئەم جەنگە بە جەنگی 12 ڕۆژە ناو بەرین، جەنگێک کە دەکرا بۆ ماوەی چەندین ساڵ درێژە بکێشێت، جەنگێک کە دەکرا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران بکات، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و هەرگیز ڕوونادات.
- خودا ئیسرائیل بپارێزێت، خودا ئێران بپارێزێت، خودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، خودا جیهان بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





