
دیمەنێکی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تاران
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێکی فراوان و چڕی کردووەتە سەر ئێران و چەندین شار و ناوچەی بۆردوومان کردووە. تەنیا لە 15 خولەکدا 30 هێرشی گەورە کراوەتە سەر تارانی پایتەخت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین بنکەی ئەتۆمی و پێگە و ناوچەی ستراتیژی بۆردوومان کرد، هەروەها چەندین زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوشت. ئەگەرچی شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند، بەڵام هەردوولا تا بەیانی لە هێرشکردنە سەر یەکتر بەردەوام بوون.
لێدوانی فەرمی: میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو 30 هێرشی گەورە لەماوەی 15 خوولەکدا لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر تارانی پایتەختی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمشەو ئیسرائیل زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی ئێرانی کوشت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، شەوی دووشەممە، 23-6-2025 لەماوەی 12ڕۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیل "بێوێنە" بووە و پێشینەی نەبووە.
- ئەو شوێنانەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردوون ئەمانەن: تاران، ڕەشت، تەبرێز، بەندەر عەباس، گەیلان، ورمێ، لاهیجان.
- ئەم بۆردوومانانە لەکاتێکدان، دۆناڵد ترەمپ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی هەولێر) رایگەیاند ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە ئاگربەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





