"ئەنسارولسوننە" بەرپرسیاریێتی هێرشی سەر کڵێسەکەی دیمەشقی لەئەستۆ گرت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

تەقاندنەوەی کڵێسای مار ئیلیاسی لە گەڕەکی دوەیلعە لە دیمەشق
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی "ئەنسارولسوننە"، بەرپرسیارێتیی تەقاندنەوەی کڵێسای مار ئیلیاسی لە گەڕەکی دوەیلعە لە دیمەشق لە ئەستۆ گرت، هاوکات ناسنامەی ئەو خۆکوژەش ئاشکرا دەکات کە هێرشەکەی ئەنجامداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-6-22، بە سوودوەرگرتن لە پشووی هەفتەی مەسیحییەکان و کۆبوونەوەیان لە کەنیسە، خۆکوژێک خۆی کرد بەناو نوێژخوێنانی کەنیسەی مار ئیلیاس لە ناوچەی دوەیلعە لە دیمەشق و خۆی تەقاندەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی سووریا لە هێرشەکەدا 25 کەس کوژراون و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕێکخراوەکە، ئەو کەسەی کە تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنجامداوە ناوی "محەممەد زەینولعابدین ئەبو عوسمان"ـە، ڕێکخراوەکە هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیی دیکەی کردووە.
لە هەمان کاتدا: ڕێکخراوەکە لێدوانەکانی بەرپرسانی حکومەتی سووریا سەبارەت بە تەقینەوەکە بەدرۆخستەوە، کە کردەوەکەی دابووە پاڵ ڕێکخراوی داعش، بەبێ ئەوەی داعش بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ بگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی سووریا دوێنێ دووشەممە، دەستگیرکردنی چەند کەسێکی تێوەگلاو لە تەقینەوەکە و بەئامانجگرتنی شانەکانی سەر بە داعشی لە گوندەوارەکانی دیمەشق ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی "ئەنسارولسوننە" دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد پێكهێنانی خۆی ڕاگەیاندبوو، ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتیی ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی و لەسێدارەدانی مەیدانیی گرتووەتە ئەستۆ کە تایفەی عەلەوییان لە حومس و گوندەوارەکانی حەما و کەناراوەکانی سووریای کردووەتە ئامانج، هەروەها هەڕەشەی بەئامانجگرتنی گەڕەکە مەسیحی و درووزییەکانی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زانیاری نوێ ئاشکرا دەبێت؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
21 خولەک لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات و ئێران: با ناوچەکەمان ئارام و دوور لە ململانێی جەنگ بێت