ڕوانگەی سووریی: لە مانگێکدا 29 کەس بەهۆکاری جیاواز کوژراون

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووریی: لە مانگێکدا 29 کەس بەهۆکاری جیاواز کوژراون

دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی سووریا

ئاڤا نیوز

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لەم مانگەدا 29 کەس بەهۆکاری جیاواز لە سووریادا کوژراون و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا، بەڵام تائێستا ئاسایشیی ناوخۆیی وڵاتەکە بەرقەرار نەبووە و دەیان گرووپی چەکداریی و بەرژەوەندی جیاواز لە وڵاتەکەدا هەن، کە هەندێکجاریش ڕووبەڕووی یەکتریی دەبنەوە.
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەوانەی کوژراون لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی بەرگریی سووریا، گرووپە چەکدارەکان، گرژیی نێوان گرووپە چەکدارەکان، کێشەی کۆمەڵایەتیی، لەکاتی دزی لێکردن و هۆکاری دیکەی جیاواز کوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێکی دیکەش لە کوژراوەکان لەوانەش ڕووفاتی 20 کەس لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە دەوروبەری شاری حومس دۆزراونەتەوە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵکوژ کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ