سکرتێری گشتیی ناتۆ: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران گرنگ بوو
- جیهان
- 25 حوزەیران

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، ئەم هێرشە بۆ لاوازکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران گرنگ بوو.
چیڕۆکی سەرەکی: لووتکەی ناتۆ کە بە بەشداریی 32 سەرۆک و سەرۆکوەزیران وڵاتان لەهۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆش وەک دووەم ڕۆژ لە کارەکانی بەردەوامە تیایدا هاوپەیمانی بەرگریی واژۆ لەسەر زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، ئێمە لە ناتۆ بەرگریی لەیەک دەکەین کاتێک دەکرێینە ئامانج، ناتۆ بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی 5% لە سیستەمی بەرگریی وڵاتان، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ نەبووبایە ئەو ڕێژەیە زیاد نەدەبوو، هەڕەشەکانی ڕووسیا و چینیش بەردەوام دەبوون، ئەمریکاش بەهێزترین پشتیووانی ناتۆیە، هاوکات، پێویستە بەشداریی ئەمریکا لە پیشتووانی دارایی بۆ ناتۆ کەمبکرێتەوە و ڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپا زیاتر بکرێت و پێویستە خەرجییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەری لە ناتۆ دابەش بکرێن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی پێشهاتە تازەکان و بەتایبەت هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ناوبراو وتی، هێرشەکان گرنگ بوون بۆ لاوازکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران، ئێمە پشتیوانیی هەوڵەکانی ئەمریکا دەکەین.
باکگراوند: لە دەیەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە (22-6-2025) هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی بە شەش بۆمبی GBU-57 و چەندین جۆر مووشەکی دیکە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کرد، لەبارەی هێرشەکەوە سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی دووپاتیدەکەنەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناوچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






