
تێچووی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
شارەزایان و میدیا جیهانییەکان خەمڵاندنیان بۆ تێچووی جەنگی 12 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران کردووە، دەردەکەوێت بە خەرجی و زیانەکانی جەنگەکە هەردوولا دەیان ملیار دۆلاریان لەسەر کەوتووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی داتای شارەزایان و میدیا جیهانییەکان، لە هەفتەی یەکەمی جەنگەکەدا ئیسرائیل نزیکەی پێنج ملیار دۆلار تێچووی جەنگی هەبووە. ئیسرائیل ڕۆژانە 725 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە، 593 ملیۆن دۆلاری لە هێرشەکانیدا خەرج کردووە، 132 ملیۆن دۆلاریشی لە بەرگریکردندا خەرج کردووە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، تێچووی یەک ڕۆژی سیستمی بەرگری ئیسرائیل 10 بۆ 200 ملیۆن دۆلار لەسەر ئیسرائیل کەوتووە.
کۆی گشتی خەرجی جەنگەکەش لەم 12 ڕۆژەدا گەیشتووەتە زیاتر لە 12 ملیار دۆلار.
ئێران ژێرخانی گرنگی لە تەلئەبیب و حەیفا کردووەتە ئامانج، گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئیسرائیلیشی داخست، زیانی بۆردوومانەکانیش ملیاران دۆلار بووە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی جەنگەکەدا لە 13 بۆ 24ی ئەم مانگە، ئێران 500 بۆ 550 مووشەکی بالیستی و هەزار درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، تێچووەکەشیان دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار.
ئەمە جگە لەوەی بەهۆی بۆردوومانکردنی ژێرخانی وزە، سیستەمی بەرگری، بنکە سەربازییەکان، وێستگە ئەتۆمییەکان و شوێنەکانی نیشتەجێبوون ئێران دەیان ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





