
دیمەنی پاشماوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، وێنەکە تەلئەبیبە و باڵەخانەیەک ڕووخاوە
ئاڤا نیوز
گرووپی "ئەنساروڵڵا" لە یەمەن کە بە "حووسییەکان" ناسراون و نزیکن لە ئێران، ڕایگەیاند کە هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، ئەمەش سەرەڕای ڕێککەوتنی تاران و تەلئەبیب لەسەر ڕاگرتنی جەنگی نێوانیان.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی 12 ڕۆژی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، حووسییەکانی یەمەن چەندین جار ئیسرائیلیان بۆردوومانکرد، لە دوای ڕاگرتنی جەنگی نێوانیان ئەو دوو وڵاتەش حووسییەکان دەڵێن؛ بۆ سەرخستنی غەززە لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد بەخێتی، کەسێکی دیار و سەرکردەی حووسییەکانە لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاندووە: ڕازیبوونی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی لەسەر ئاگربەست لەگەڵ ئێران دووپاتیدەکاتەوە کە ئەوان تەنیا لە زمانی هێزی سەربازی تێدەگەن، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان بۆ سەر قەوارەی زایۆنی بەردەوام دەبن تاوەکو دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕانەوەستێت و گەمارۆی سەر ئەو کەرتە لانەبرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 15ی ئاداری ڕابردوو، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵمەتێکی سەربازیی دژی حووسییەکان دەستپێکرد و نزیکەی دوو هەزار بۆمب و مووشەکی ئاڕاستەی پێگەی ئەو گرووپە کرد لە یەمەن کە تێچووەکەی زیاتر بوو لە 775 ملیۆن دۆلارە بە گوێرەی زانیاریی بەرپرسانی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 47 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات