
پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
لەبارەی لەناوچوونی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی دووپاتی دەکەنەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناوچووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەردوو وڵات ڕازیبوون بە ئاگربەست، کە لە بەیانیی سێشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی ترووس سۆشیاڵی خۆی وەڵامی ئەو ڕاپۆرتە میدیایانەی ئەمریکای دایەوە، کە باس لەوە دەکەن کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تەنیا بۆ چەند مانگێک بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی دواخستووە، لە وەڵامی ئەمەدا دەڵێت، پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەواوی لەناوچوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا بۆ میدیاکان ئاشكرای کرد،'' ئێران و ئیسرائیل ڕازیبوون بە ئاگربەست و ئێستا دۆخێکی باش هاتووەتە ئاراوە، ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمی نییە و نابێت هەیبێت''.
- لەبارەی سەرۆکی ئەمریکاشەوە دەڵێت، ترەمپ پیاوێکی بازرگانە دەیەوێت ئاسایشی وڵاتەکەی لە ڕێگەی بازرگانییەوە بپارێزت.
باکگراوند: لە دەیەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە (22-6-2025) هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی بە شەش بۆمبی GBU-57 و چەندین جۆر مووشەکی دیکە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کرد
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






