
دراوی عێراقی و لۆگۆی بانکی ڕافیدەین. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بانکی ڕافیدەین خەرجکردنی گوژمەیەکی نوێی قەرزی دەستپێشخەری "ریاده"ـی بۆ گەنجان و قوتابییان ڕاگەیاند، هاوکات دەستپێکردنەوەی قەرزی نوێی بۆ فەرمانبەران بە قیستی مانگانەی گونجاو ئاشکرا کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 2025-06-25، بانکی ڕافیدەین، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، قوتابییان، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، گوژمەیەکی نوێی قەرزی دەستپێشخەری "ریادە" خەرج کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند: لە دەسپێکی گوژمەی نوێی قەرزی دەستپێشخەری، 95 کەس سوودمەند بوون و پێشتر لە رێگەی ئەپلیکەیشنی بانکی ڕافیدەینەوە رێکارەکانی پێشکێشکردنیان جێبەجێ کردووە و سەرجەم مەرجەکانیشیان تێدابووە.
زانياریی زياتر: بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ڕافیدەین، ئەو بڕە پارەیەی وەک قەرزی دەستپێشخەری "ریاده" دەدرێتە هەر سوودمەندێک لە نێوان یەک ملیۆن بۆ 20 ملیۆن دیناری عێراقییە، بە ڕێژەی سوودی 2% لە ساڵێکدا، و ماوەی قەرزەکەش 10 ساڵە .
لەلایەکی دیکەوە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین بڵاوی کردەوە: : فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەتوانن سوودمەندبن لە قەرزی بانکەکە، بە جۆرێک هەر فەرمانبەرێک مووچەی بنەڕەتی لە 500 هەزار دینار زیاتر بێت، پێشینەیەکی 10 ملیۆن دیناری پێدەدرێت، ئەو فەرمانبەرەشی کە مووچە بنەڕەتییەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت، پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت.
ئەمەش بزانە: ماوەی قەرزەکە 60 مانگە و قیستی قەرزی 10 ملیۆن دیناری مانگانە 241 هەزار دینارە و پێنج ملیۆن دیناریش مانگانەکەی 120 هەزار دینارە، قەرزەکەش تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین تەوتین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





