
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم
ئاڤا نیوز
بەهۆی دەرکردنی هەندێک ڕێنمایی، ژمارەیەک جووتیاری ناحیەی دیبەگەی سەر بە سنووری قەزای مەخموور، لە وەرگرتنی گەنم بێبەش دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بە بیانووی ئەوەی بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا، گرێبەستە کشتوکاڵییەکانیان لەسەر پارێزگای هەولێر و دهۆک کردووە، دوای دروێنەی گەنم دەرگای سایلۆکان بە ڕوویاندا داخرا و گەنمیان لێوەرنەگیرا. دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بەدەر لە ڕێنماییەکان، 86 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی سنووری قەزای مەخموور و ناحیەکانی وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: جاسم ئیسماعیل، جووتیارێکی سنووری دیبەگەیە، بە ئاڤای گوت: خۆم زیاتر لە 100 دۆنم گەنمم چاندبوو، باوکم و سێ براكەشم زیاتر لە 500 دۆنم زەوییان بە گەنم داچاندبوو، کەچی تەنیا ناوی من گەڕاوەتەوە و باوکم و براکانم لە وەرگرتنی گەنم بێبەش کراون، نزیکەی 100 جووتیاری دیکەی سنوورەکەش ناویان نەگەڕاوەتەوە و بە پێچەوانەوە هەندێ لەو جووتیارانەی تۆمار کراون دووجار ناویان لە لیستی وەرگرتنی گەنم گەڕاوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو فەرمانبەرەی لیستی جووتیارانی دیبەگەی ئامادە کردووە، ڕاژەی لەسەر حکومەتی عێراقە و ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاسانکاری بۆ جووتیاران سزا دراوە، بۆیە ئەمساڵ هەر جووتیارێک هەموو مەرجە داواکراوەکانی وەرگرتنی گەنمیان تێدا نەبووبێت، تۆماری نەکردوون.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ڕێنماییەکان بۆ تۆمارکردنی جووتیارانی سنووری مەخموور ئەمانەن:
ـ گرێبەستی نوێی کردبێتەوە.
ـ گرێبەستەکە دەبێت بەناوی خۆیەوە بێت.
ـ مۆڵەتی بەناوی خۆیەوە بێت.
ـ بریکارنامەكەی پەسەند ناكرێت جگە لە کەسی یەکەم یان دووەمی نزیکی خۆی نەبێت.
ـ ئەو زەویانەی وەرەسەن، دەبێت هەموو ئەوانەی وەرەسە دەیانگرێتەوە، بریکارنامە بۆ یەک کەس بکەن.
لە لایەکی دیکەوە: نووری سەعید، بەڕێوەبەری بەشی کشتوکاڵی دیبەگە بە ئاڤا میدیای گوت: کاتێک ڕەزامەندی درا گەنمی ئەم سنوورە لە دەرەوەی ڕێنماییەکان وەربگیرێت، ماوەی 24 کاتژمێرمان بۆ دیاری کرا تا لیستەکان ڕادەست بکەین، بۆیە ئەوەندەی فریاکەوتین ناومان لە لیستێک تۆمار کرد و ڕەوانەمان کرد.
چارەسەرەکان: بەڕێوەبەری بەشی کشتوکاڵی دیبەگە گوتی: پێداچوونەوە بە لیستەکان دەکەین، ئەو جووتیارانەی شایستەن و ناویان تۆمار نەکراوە، لە جێگەی ناوە دووبارەکان دادەنێین، ئەگەر ناوەکانیش زیاتر بوون لە ناوە دووبارەکان بە لیستێک بۆ حکومەتی عێراقی بەرز دەکەینەوە، ئەمەش پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک کردەوە