
کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لە کەرتی غەززە لە ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا، "زیاتر لە 100 هەزار کەس لەو کەرتە گیانیان لەدەست داوە".
وێنە گەورەکە: لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە جەنگ لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستی پێکردووە، بە دەیان هەزار کەس بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل بریندار و گیانیان لەدەست داوە، هاوکات بە هەزاران کەسیش بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویست و ڕێگرییکردن لە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی 'هائارێتز' لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: جەنگی غەززە خوێناویترین جەنگە لە سەدەی 21، تاوەکو ئێستا 100 هەزار کەس لە غەززە کوژراون، واتە 4% کۆی گشتیی دانیشتووانی کەرتەکە، ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاماری ڕاستەقینە پەیوەست بە قوربانییان 40% زیاترە لەوەی بڵاو دەکرێتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، زیاتر لە 186 هەزار کەس بریندار و گیانیان لەدەست داوە كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن، هاوکات زیاتر لە 11 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکانەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





