
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی پێویست بوو 18 ساڵ لەمەوبەر پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 کۆتایی بهاتایە، بەڵام ئەم پڕۆسەیە دواکەوت بەشێکی زۆری هاونیشتمانیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە نوێ مامەڵەکانیان لێ وەردەگیرێت و قەرەبووی 10 ملیۆن دیناریان پێ دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ماددەی 140 لە دەستووری عێراق تایبەتە بە ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەی لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دیموگرافیایان گۆڕاوە، پێویست بوو تاوەکو 2007-12-31 ئەو ماددەیە جێبەجێ بکرێت، بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق جێبەجێ کردنی ئەم ماددەیان پشتگوێخستووە.
لێدوانی فەرمی: هاوکار شەمسەدین، بەڕێوەبەری نووسینگەی مەخمووری ماددەی 140ـی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، بڕیارە سبەی دووشەممە پڕۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی هاونیشتمانیانی سنووری ماددەی 140 لە باڵەخانەی قایمقامیەت و ناحیەکان وەربگیرێت. مامەڵەکە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە لە سەرژمێری ساڵی 1957 لە قەزای مەخموور و ناحیەکانی، گوێڕ، قەراج، دیبەگە و مەلاقەرە لەو ناوچەیە بوون، ئەوانەش دەگرێتەوە کە تا پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس واتا 2003-04-08 مامەڵەی هاوسەرگیریان کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: هاوکار شەمسەدین دەڵێت: لە کاتی هاتنی چەکدارانی داعش هەرچی مامەڵەی هاونیشتمانیان هەبوو لە مووسڵ تیاچوو، دوای نەمانی داعش پێویست بوو دووبارە ئۆفیسەکە بکرێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق ئەمەی بە هەل زانی و تا سێ مانگ بەر لە ئێستا هەنگاوی بۆ کردنەوەی ئۆفیسی ماددەی 140 نەنا. لەلایەکی دیکەوە ساڵانە بودجەیەکی کەم بۆ پڕۆسەکە دادەنرا، بۆیە تەنیا بەشێکی کەم لە مامەڵەکانی ئۆفیسی کەرکووک ڕایی دەکران و ئەوانی دیکە فەرامۆش دەکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی ئەو هاونیشتمانیانەی لەنوێ مامەڵەکان دەکەن، دەبێ ئەم پێداویستیانەیان لابێت:
٠ کارتی نیشتمانی هەموو ئەندامانی خێزان بە ڕەنگاوڕەنگی لەگەڵ دوو کۆپی کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان.
٠ کارتی نیشتەجێبوون.
٠ پسوولەی خۆراک.
٠ گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ ئەوانەی دوای ساڵی 1957 لەدایکبوون.
٠ کارتی دەنگدان.
٠ (قەسام شەرعی) بۆ ئەوانەی کۆچی دواییان کردووە لەگەڵ ناسنامەی هەموو ئەندامانی خێزان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






