
دیمەنی ئاگرەکەی شاری ئیزمیر. وێنە؛ میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ڕۆژێکە، ئاگرێگی فراوان، دارستانەکانی شارە جیاوازەکانی وەک ئیزمیر، غازی عەنتاپ، سەکاریا و چەند ناوچەیەکی دیکەی تورکیای گرتووەتەوە، دارستانەکانی ئەو ناوچانە لە چوار لاوە دەسوتێن، تیمە فرایگوزارییەکانیش لە ئاسمان و زەوی هەوڵ دەدەن، ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ناوچە دارستانییەکانی تورکیا بەتایبەت شاری ئیزمیر، ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئاگرەکەی ئیزمیر تەشەنەی کردو گەیشتووەتە ناو ماڵەکانی شارەکە، خەڵک ماڵیان چۆڵ کردووە لە ترسی ئاگرەکە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم یوماکڵی، وەزیری دارستان و ژینگەی تورکیا ڕایگەیاندووە، تەنیا ئەمڕۆ لە 67 ناوچە ئاگر دروست بووە، توانیومانە 63ـیان کۆنترۆڵ بکەین، بەڵام هێشتا ئاگرەکەی سەکاریا بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی یوماکڵی، هۆکاری ئاگری دارستانەکانی تورکیا، گۆڕانی کەشوهەوای ناوچەکە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە، بەوەی لە هەر دەرفەتێکدا تورکیا تووشی وشکە ساڵی سەخت دەبێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، زۆرتر کاریگەری لەسەر تورکیا دروست دەکات.
باکگراوند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە، هەزار و 89 ئاگر لە ناوچە دارستانییەکانی تورکیا کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە هەزار و 823 هێکتار زەوی دارستانی سووتاون. تەنیا دارەکان نەسووتاون، بەڵکو سەرجەم ئەو زیندەوەر و ئاژەڵانەی لەو ناوچانە دەژین، بەهۆیەوە سووتاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






