زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان خۆیان لە فۆڕمی خۆراک تۆمارکردووە
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

پسوولەی ئەلیتکترۆنی خۆراک. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
نزیکەی مانگێکە ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کراوە، 64%ـی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئەگەر لەماوەی دیاریکراو تەواو نەبن، وادەکە درێژ دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراکی هاووڵاتیان و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پرۆسەکە بەردەوامە و ڕۆژانە سەدان کەس ناوی خۆیان تۆماردەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "64%ـی هاووڵاتیان خۆیان تۆماکردووە، ئەگەر تاوەکو 2025-07-05، سەرجەمیان تۆمار نەکرێن، داواکاریی درێژکردنەوەی وادەکە ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین."
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس لە فۆڕمی خۆراک سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا سێ ملیۆن و 424 هەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی کەنیسەیەک لە تەرتووسی سووریا پووچەڵ کرایەوە