
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا پرۆسەی ئاشتی بە قۆناغێکی زۆر گرنگ ناو دەبات و چەند هەوڵێک بۆ پەکخستنی پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات. دەشڵێت، دەبێت نێوخۆی تورکیا ماڵێکی یەکگرتوو و بێ کێشە و بێ تیرۆر بێت.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی لێکەوتەکانی بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا بەردوامی هەیە و هەموو لایەنەکان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەنگاو و بڕیارەکان دەکەن بۆ سەرخستنی پرسی ئاشتی لە تورکیا.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر گرنگی پرۆسەی ئاشتی کردەوە و ڕایگەیاند: دواین ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی پرۆسەی ئاشتی زیاتر دەرخست و دەبێت نێوخۆی تورکیا ماڵێکی یەکگرتوو و بێ کێشە و بێ تیرۆر بێت، تاوەکو ئێستا هەنگاوی زۆر باشمان ناوە بەرەو ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و بەدیهێنانی ئامانجی گەورەی تورکیای بێ تێرۆر.
لە درێژەی وتەکانیدا، ئەردۆغان ئاماژەی بە چەند هەوڵێک کرد بۆ دروستکردنی بەربەست لە بەردەم پرۆسەی ئاشتی و ڕایگەیاند: ئەوە باش دەزانین چەند کەس و لایەنێک لە نێوخۆی تورکیا و لە نێو پەکەکەش هەوڵی دروستکردنی بەربەست لە بەردەم پرۆسەکە دەدەن بەڵام دەوڵەت بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە سەرکەوتنی ئەو هەوڵانە نادات و شکستیان پێدەهێنێت.
باکگراوند: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' 12ـەمین کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ بەست، لە کۆنگرەکەدا پەکەکە کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند، بەرپرسیاریێتی قۆناغی داهاتووشی خستە ئەستۆی تورکیا لە زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە





