شوێنی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان لە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی، وێنە سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە و دژەتیرۆری سلێمانی لە تاسڵوجە. وتەبێژی دەزگای ئاسایش دەڵێت، هەردوو درۆنەکە تێکشێنراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمشەو دەنگی بەهێز لە سلێمانی بیستران. دواتر دەرکەوت بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە و بارەگای دژەتیرۆی سلێمانی لە تاسڵووجە، هەردوو درۆنەکەش دوای 20 خولەک سووڕانەوە بەسەر بارەگاکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێ کراوە و تێکشکێنراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەردوو بارەگاکە دەکەونە نزیک یەکتر، لە ناوچەی تاسڵوجەن و نزیکەی 500 مەتر لە یەکەوە دوورن. درۆنەکان لە چۆڵەوانی کەوتوونەتە خوارەوە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. تەنیا لەو ناوچانەی کەوتوونەتە خوارەوە ئاگری لێ کەوتووەتەوە و دوای ماوەیەک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەردوو درۆن بۆمبڕێژکراو بوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێ کراوە و تێکشکێنراون. ڕووداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. تاوەکو ئێستاش سەرچاوەی درۆنەکان و بکەرانی پشت هێرشەکان نەزانراون.
عەقید سەلام دەشڵێت، دەستەبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تاوەکو ئێستاش نازانرێت درۆنەکان لە کوێوە ئاراستە کراون.
لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی 70 بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە: دوو درۆن لەلایەن هێزەکانمانەوە لە دوو شوێنی جیاوازی تاسڵوجە خرانە خوارەوە. ڕووداوەکە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە و تا ئێستا نەزانراوە درۆنەکان سەر بە کێن و لە کوێ ئاراستە کراون".
زانیاریی زیاتر: هەردوو درۆنەکە لەکاتی خستنەخوارەوەیان دەنگی بەهێزیان هەبووە، کەمتر لە 100 مەتر دوو لە ژمارەیەک ماڵ کەوتوونەتە خوارەوە، بەهۆی بەهێزی دەنگ و گەورەیی ڕووداوەکە زیان بەر چەند ماڵێک کەوتووە و جام و پەنجەرەکانیان شکاون.
باکگراوند: ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو لە ماوەی کاتژمێرێکدا بە کاتیۆشا و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک، پاڵاوگەی بێجی و کەمپی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەرپرسانی کەرکووک و دەزگا ئەمنییەکانیش پشتڕاستیان کردەوە هێرشەکە لە ناوخۆی عێراقدا کراوە، یەکێک لەوان ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە ئاڤای گوت: هۆکارەکەی ئەوەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر داعش کراوە، ژمارەیەک بەرپرس و چەکداری داعش دەستگیر کراون و ژمارەیەکیشیان کوژراون و گومان دەکەن هێرشەکە لەلایەن داعشەوە کرابێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا لە ئۆپەرسیۆنی سەر داعش بەشدار بووە، بۆیە گومان دەکرێت ئەم هێرشەش درێژکراوەی هێرشی شەوی ڕابردوو بووبێت و هەر لەلایەن داعشەوە کرابێت.
دڵنیایی بۆ هاووڵاتیان: دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاوەیان بە خەڵکی ناوچەکە کردووە و داوایان لێ کردوون بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، تەواوی خەڵکی سلێمانیش دڵنیا دەکەنەوە ڕەوشەکە ئارامە و سلێمانی لەژێر هیچ مەترسییەکدا نییە.
ڤیدیۆی کەمێک دوای خستنەخوارەوەی یەکێک لە دۆنەکان
وردەکاری و زانیاری تەواو لەبارەی هێرشەکە لێرە بزانە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






