
دیمەنی گەرووی هورمز
ئاڤا نیوز
دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایدەگەیێنن، سوپای ئێران مانگی ڕابردوو مینی دەریایی بارکردووەتە سەر کەشتییەکانی لە کەنداوی فارس، ئەمەش هەنگاوێک بووە کە نیگەرانییەکانی لە واشنتن زیاتر کردووە لەوەی کە تاران خۆی ئامادە دەکات بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز.
لێدوانی فەرمی: ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندووە، ئەو ئامادەکارییانەی پێشتر ڕانەگەیێنرابوون و لەلایەن هەواڵگریی ئەمریکاوە ئاشکرا کراون، ماوەیەک دوای ئەوە ڕوویانداوە کە ئیسرائیل لە 13ی حوزەیران یەکەم هێرشی مووشەکیی خۆی دژی ئێران ئەنجامدا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕەنگە ئێرانییەکان مینەکانیان ئامادە کردبێت بۆ باوەڕپێهێنانی واشنتن کە تاران لە داخستنی گەرووەکەدا جدییە، بەڵام بەبێ ئەوەی نیازی جێبەجێکردنی هەبێت.
زانیاریی زیاتر: دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2019دا خەمڵاندبووی، کە ئێران زیاتر لە پێنج هەزار مینی دەریایی هەیە کە دەتوانرێت بە یارمەتیی بەلەمی بچووک و خێرا بەخێرایی دابنرێن.
لەلایەکی دیکەوە: کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا کە بنکەکەی لە بەحرەینە، ئەرکی پاراستنی بازرگانیی لە ناوچەکەدا لە ئەستۆیە. هێزی دەریایی ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی چوار کەشتیی دژەمین لە بەحرەین و لە نزیک گەرووی هورمز هێشتووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی یەک لەسەر پێنجی بارە نەوت و گازە جیهانییەکان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن و سعوودیە، ئیمارات، کوەیت، و عێراق تەنانەت ئێرانیش زۆربەی نەوتی خاوی خۆیان لەڕێگەی گەرووەکەوە هەناردە دەکەن، وڵاتی قەتەریش کە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی گازی سروشتیی لە جیهاندا، نزیکەی هەموو گازەکەی لە ڕێگەی گەرووەکەوە دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات
- تەندروستی
- 31 خولەک لەمەوپێش
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی یەکێتی 14 ساڵە کاسبکارێکی چەمچەماڵی بێسەروشوێن کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
31 خولەک لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی یەکێتی 14 ساڵە کاسبکارێکی چەمچەماڵی بێسەروشوێن کردووە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت






