
دیمەنی کارکردن لە دووسایدی هەولێر - کۆیە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر - كۆیە نوێترین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت كاركردن لە پڕۆژەكە گەیشتووەتە 20 كیلۆمەتر و لە بەشی یەكەمی پڕۆژەكە كاری بڕین بەرەو تەواوبوونە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو، دوای چەندین ساڵ لە وەستانی، جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دانرایەوە و بڕی 435 ملیار دیناری بۆ تەرخان کرا، بە تەواوبوونی ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە کاتژمێرێکەوە بۆ كەمتر لە نیو کاتژمێر كەم دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار محەممەد خالید، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی هەولێر - كۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: كاركردن لە پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر - كۆیە بەردەوامە و ئێستا پرۆژەكە لە قۆناغی بڕین و پڕكردنەوە و خۆڵكارییە و تاوەكوو 20 كیلۆمەتر كە دەگاتە نزیك دێگەڵە ڕۆیشتووە، زیاتر لە ملیۆنێك مەتر سێجا كاری بڕین و زیاتر لە ملیۆنێك مەتر سێجاش پڕكردنەوە كراوە، هاوكات دەست بە ئاوبەرە كۆنكرێتییەكان كراوە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی هەولێر - كۆیە ئەمانەشی وت:
٠ لەو بەشەی ڕێگاكە شوێنی پەڕینەوەی ئاژەڵەكان دروست كراوە بۆ ئەوەی نەیەنە سەر ڕێگاكە و ئاستەنگ دروست نەكەن، بە شێوەیەكی گشتی لە بەشی یەكەم كاری بڕین بەرەو تەواوبوونە.
٠ ئەوەی كەمێك كاركردنی پڕۆژەكەی سست كردووە، تۆبۆگرافیای ناوچەكەیە چونكە بەرزی و نزمیی زۆری تێدایە و شوێن هەیە پێویستی بە 30 مەتر پڕكردنەوەیە، ئەمەش بە ڕێگەی پێشكەوتوو و زانستی دەكرێت.
٠ دیزاینی یەكەم پردی ڕێگاكە كە دەكەوێتە بەرامبەر باخچەی ئاژەڵانی هەولێر تەواو بووە و بەم نزیكانە دەست بە دروستكردنی دەكرێت تاوەكوو ببێتە تەواوكاری لەگەڵ پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای كەسنەزان - گۆمەسپان.
٠ كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی دانانی كارگەی قیر و كۆنكرێتە لە شوێنی پڕۆژەكە.
زانیاریی زیاتر: درێژیی ڕێگاكە بۆ دەروازەی قەزای كۆیە شەش كیلۆمەتر كورت دەبێتەوە لە 52 كیلۆمەترەوە دەبێتە 46 كیلۆمەتر، ئێستا كاتی ڕێگاكە نزیكەی كاتژمێرێكە، بەڵام كاتی ڕێگاكە بەگشتی دەبێتە نیوەی ئێستا، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێک لە هەولێرەوە بۆ كۆیە بڕوات بە ماوەی 25 -30 خولەک دەگات، هاوكات ڕێگاكە لە هەولێرەوە تاوەكو ڕێگای هیزۆپ - دووكان، نزیكەی 20 كیلۆمەتر كورت دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی بوونی تونێلێک لە كۆتایی ڕێگاكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






