
دیمەنی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی بانگدانی ناوەندی، دەكرێتە پڕۆژەیەكی سەرتاسەری و لە ئاییندەیەكی نزیكدا سەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تەمموزی 2025، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان، بە بەشداری سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام، لەگەڵ بانگبێژانی گرووپی بانگی ناوەندی ھەولێر کۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ كرا لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاروباری گرووپەكە و بەرەوپێشبردن و فراوانكردنی پڕۆژەكە لە ئاییندەدا.
لێدوانی فەرمی: د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ڕایگەیاند، "ئامانجی سەرەکیمان پشتیوانیکردنی پڕۆژەی بانگدانی ناوەندی و مامۆستایانی دەنگخۆشە لەپێناو بەردەوامیدان بە پڕۆسەكە، كە ئێستا پێشوازییەكی ئەرێنی و زۆر باشی خەڵكی لێ دەكرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لە هەزار و 200 مزگەوتی پارێزگای هەولێر و بەشێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بانگدان بۆ نوێژە فەرزەكان لەڕێگەی ئامێری ئەلیكترۆنییە، لە ئاییندەیەكی نزیکدا سەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێك ژمارەیەك بانگبێژی دەنگخۆش دیاریكراون و لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بانگ دەدەن و لەڕێگەی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە لەسەرجەم مزگەوتەكان پەخش دەكرێت.
پەیوەست بەم بابەتە: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەچوارچێوەی ڕێكخستنەوەی بانگدان، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، دوو ناوەندی بانگبێژانی لە شارەكانی هەولێر و دهۆك كردەوە، لەو ناوەندانە ژمارەیەك بانگبێژی دەنگخۆش لە كاتی نوێژە فەرزەكان بانگدەدەن و لەڕێگەی فریكوێنسەوە دەگوزارێتەوە بۆ مزگەوتەكانی دیكەی هەمان شار.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لەپێناو بەرزكردنەوەی توانای دەنگسازی، خولی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ بانگبێژان و ئارەزوومەندانی دەنگخۆش دەكاتەوە، لەپێناو فراوانكردنی پڕۆژەی بانگدانی ناوەندی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هاونیشتمانییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی ئیمارات یەکەم دەبێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ساڵێکە شەقامێکی گەڕەکی ژین لە هەولێر تێکدراوە و چاکنەکراوەتەوە