باڵیۆزی فینلاندا لە عێراق: پێویستە ڕێز لە سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان بگیرێت
- کوردستان
- 2 تەممووز

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاندا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی فینلاندا لە عێراق، دووپات لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ دەكاتەوە، بەجۆرێك ڕێز لە سیستمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان بگیرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تەمموزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاندا لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی دیدارەكەدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی باڵیۆزی فینلاندای كرد بۆ هەوڵ و كارەكانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەكانی فینلاندا و عێراق و هەرێمی كوردستان.
لەلایەكی دیكەوە: باڵیۆزی فینلاند پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.
بابەتە ستراتیژییەکان: لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵكی كوردستان کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






