
بەشێک لە کارمەندانی کۆمیسیۆن لەکاتی کارکردن. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگۆی سەرلەنوێ کردنەوەی دەرگای داواکاریی بۆ پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاست نییە و دووبارە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی ناکرێتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای سەردانەکەی 1ـی ئەم مانگەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی بۆ لای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، دەنگۆی ئەوەی بڵاوکرایەوە کە سەدر لە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردن پاشگەز دەبێتەوە و وەک دەرفەتدانیش بەو لایەنە، کۆمیسیۆن دووبارەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هیچ گریمانەیەک نییە بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان، چونکە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران 26ـی حوزەیرانی وەک کۆتا وادە بۆ ئەم پڕۆسەیە دیاریکرد و درێژکردنەوەی وادەکەی ڕەتکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 26ـی ئەم مانگە ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان کۆتاییهات، بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنیش نزیکەی هەشت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






