ئاڤا نیوز
یەکێک لە دێرینترین نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێریش دەڵێت 'لە ماوەی 280 ڕۆژدا دەبێت کارەکانی تەواو بکرێت'.
وێنە گەورەکە: کەرتی تەندروستی یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژەی گرنگی تەندروستی لە شار و شارۆچکەکان جێبەجێکراون.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە، بەڵام لەبەر گرنگی نەخۆشخانەکە دەبێت بەش بەش کاری تێدا بکرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکە دانەخرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و 390 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە تەرخان کردووە، دەبێت لە ماوەی 280 ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فیرکاری هەولێر دەبێت، بە یەکێک لە نەخۆشخانە ستانداردەکانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت