
لۆگۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەسەر پرسی بەشداریپێكردنی پێكهاتەی توركمان لە ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك دێتە دەنگ و داوای بەشداریی كارای سیاسی و حكومڕانی توركمانەكان لە دامەزراوە حكومییەكاندا دەكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 3ـی تەمموز، بەشێك لە لایەنگرانی بەرەی توركمانی لە ناحیەی پردێ، ڕژانە سەر شەقام و بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، شەقامی سەرەكیی كەركووك-هەولێریان داخست. دوای ئەو پێشهاتە؛ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری كەركووك، بە فەرمانێكی كارگێڕی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بەمەبەستی دووبارە پێداچوونەوە بە هاوسەنگی لە پۆستە ئیدارییەكانی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركووك لەماوەی مانگێكدا.
لێدوانی فەرمی: ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' ڕایگەیاندووە، "چاوەڕوانیی سەرەکیمان ئەوەیە کە هاونیشتمانە تورکمانەکانمان بە شێوەیەکی شایستە لەناو پێکهاتەی سیاسی و حكومەتی عێراقدا، نوێنەرایەتی بکرێن."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دووپاتیشی دەكاتەوە، پرسی نوێنەرایەتیی تورکمانەکان لە کەرکووک بایەخێكی تایبەتی هەیە، بەتایبەت لە دانان و پێسباردنی ئەرکەكان لە هەموو دامەزراوە گشتییەکاندا و لە سەرووی هەمووشیانەوە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا.
لەلایەكی دیكەوە: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پێكهاتەی توركمان بە ئاڤای ڕاگەیاند، كاری لەپێشینەی ئەو لیژنە باڵایەی لەلایەن پارێزگاری كەركووك و ئەنجوومەنی پارێزگا پێكهێنراوە، پێداچوونەوە دەبێت بە پۆستە ئیدارییەكانی ناحیەی پردێ. دووپاتیشی دەكاتەوە كەوا ڕژدن لەسەر ئەوەی توركمان هاوشێوەی كورد و عەرەب، 32%ـی پۆستەكان و میلاكی دامەزراندنی بەركەوێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






