مەشهەدانی لە هەولێر: پەرلەمان پابەندە بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و جیاکردنەوەی لە ململانێ سیاسییەکان
- هەواڵ
- 6 تەممووز

دیمەنی سەردانی مەشهەدانی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران "پابەندبوونی تەواوی" هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. هاوکات، لایەنەکان گەیشتوونەتە چەند چارەسەرێک کە لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و کۆکن لەسەر پێویستیی جیاکردنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە سیاسییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵیدا وەک پرسێکی مرۆیی و نیشتمانی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، دکتۆر مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە یاوەریی زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان، گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازی لێکرا.
چی ڕوویدا: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکاندا بە قووڵی باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، دکتۆر مەشهەدانی دووپاتی کردەوە کە هەوڵەکانی پەرلەمان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کرداری بەردەوام دەبن و جەختیشی کردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانیدا ڕۆڵێکی کاریگەر و ڕاستەوخۆی دەبێت و ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی شایستە داراییەکان بەبێ دواکەوتن. هەروەها داوای کرد دۆسیەی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان بەدوور بگیرێت. لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی متمانەی خۆی بە ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران و خودی مەشهەدانی نیشاندا بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی کۆتایی بۆ قەیرانەکە.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی وڵات و گرنگیی پەیڕەوکردنی ڕێگا یاسایی و دەستوورییەکان کرا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی سەقامگیری بۆ هەردوولا و دۆزینەوەی ڕێگای یاسایی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
هاوکات لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەخت لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا کرایەوە. هەردوولا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جددی دەربڕی و ئاماژە بەوە کرا کە "گەیشتوونەتە چەند چارەسەرێک کە لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی 'قوتابخانەکەم' لە سیستمی خوێندنی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئۆکراینا ئارەزووی ئاشتی درێژخایەن ناکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق هەفتەیەکی پڕ لە دانیشتن و یاسای گرنگ بەڕێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی 'قوتابخانەکەم' لە سیستمی خوێندنی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئۆکراینا ئارەزووی ئاشتی درێژخایەن ناکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق هەفتەیەکی پڕ لە دانیشتن و یاسای گرنگ بەڕێدەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕاکان جبووری لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە