
دیمەنی بەنداوی مووسڵ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە سۆنگەی قەیرانێکی تووندی ئاودا کە ساڵانێکە بەرۆکی عێراقی گرتووە، دەنگی بەرپرسان و شارەزایان بەرزدەبێتەوە و هۆشداری دەدەن لە لێکەوتەی کارەساتبار کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراک دادەنێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئەو بڕە ئاوەی لەم دواییەدا لەلایەن تورکیاوە بەردراوەتەوە، سەرەڕای گرنگییەکەی، ناتوانێت کەمترین پێداویستیی عێراق دابین بکات.
وێنە گەورەکە: وشکەساڵی لەلایەک و بەرنەدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە لەلایەکی دیکەوە، تەنگیان بە عێراق هەڵچنیووەو تووشی قەیرانێکی قووڵی کەمئاویان کردووەتەوە، بەجۆرێک زیاتر لە 80%ـی پشکی ئاوەکەی لەدەستداوە، گەڕان بەدوای چارەسەرییەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای ئەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا لە ئاوی ڕووباری دیجلە بەردەداتەوە، بەڵام ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو، جەخت دەکاتەوە کە عێراق پێویستی بە لانیکەم سێ ملیار مەتر سێجا هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی. ئەو دەڵێت: "ئەم بڕە ئاوە ناتوانێت ئەو کورتھێنانە گەورەیە پڕ بکاتەوە، بەتایبەتی کە ئێستا کێشەی کەمئاویی خواردنەوە سەریهەڵداوە و ژمارەیەک وێستگەی پاڵاوتن لەکارکەوتوون."
بڕێکی کەم و بەڵێنی کاتی
لێدوانی فەرمی: سائر مخەیف، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە لێدوانێکیدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەو ئاوەی لەم دواییانەدا لە تورکیاوە بەردراوەتەوە، بەس نییە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاو و ئەو قەیرانەی وشکبوونەوەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت." ئەو ئاماژە بەوەش دەکات کە تورکیا بەڵێنی داوە بۆ ماوەی دوو مانگ (تەممووز و ئاب) بەردەوام بێت لەسەر بەردانەوەی ئاو و هیوای خواست کە ئەمە بەردەوام بێت و بڕەکەشی زیاتر بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری دەدات کە "قەیرانی ئاو کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر پارێزگاکانی باشوور هەبووە" و ئاشکرای کرد کە "کۆگای ئاوی ستراتیژیی عێراق تەنیا 9 ملیار مەتر سێجایە، کە ژمارەیەکی زۆر مەترسیدار و کەمە."
نەبوونی ئاو کشتوکاڵ لەناودەبات
لەلایەکی دیکەوە: مەهدی قەیسی، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئاڤا میدیا، پێیوایە قەیرانی ئاو کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ هەبووە و دەڵێت: "ئێمە قۆناغی کەمئاویمان تێپەڕاندووە و گەیشتووینەتە 'قۆناغی دەگمەنیی ئاو'، کە ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پلانی چاندنی برنج، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی وەک نەجەف و دیوانیە و موسەننا."
قەیسی هۆکارەکان بۆ کەمبوونەوەی داهاتی ئاوی وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی تورکیا و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی بارانبارین دەگەڕێنێتەوە و جەخت دەکاتەوە کە کێشەکە تەنیا کشتوکاڵ ناگرێتەوە، بەڵکو ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی ڕۆژانەشی گرتووەتەوە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هۆڕەکان و سامانی ئاژەڵ و ماسی هەبووە.
ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی هاوینە بە تەواوی ناتەواوە بەهۆی نەچاندنی برنجەوە، پلانی زستانەش هێشتا ناڕوونە. ئەو داوا لە جووتیاران دەکات کە پابەندی پلانەکان بن و زیادەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانی ئاودا، چونکە ئەمە زیان بە پارێزگاکانی دیکە و ئاسایشی خۆراک و تەندروستی دەگەیەنێت.
عێراق زیاتر لە 80%ـی پشکی ئاوەکەی لەدەست داوە
عەلا بەدران، شارەزای بواری کشتوکاڵ و ئاو، ڕای وایە کە ئەو ئاوەی لە تورکیاوە بەردەدرێتەوە تەنیا 20%ـی پشکی عێراق پێکدەهێنێت، واتە عێراق زیاتر لە 80%ـی پشکەکەی لەدەستداوە. لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "هەنگاوەکەی تورکیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆگای ستراتیژیی ئاو، بەڵام کێشەی کورتھێنان چارەسەر ناکات."
بەدران ئاماژە بەوەش دەکات کە عێراق لە ڕابردوودا ساڵانە زیاتر لە 24 ملیار مەتر سێجا ئاوی لە تورکیاوە وەردەگرت، بەڵام لە چوار ساڵی ڕابردوودا، تورکیا ئەم بڕەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.
باکگراوند: دوای کۆبوونەوەی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەو وڵاتە بڕیاریدا بڕی ئاوی بەردراوەی دیجلە لە 200 مەتر سێجاوە بۆ 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
دەیان کەس بەهۆی لافاوەکەی تێکساس گیانلەدەست دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی ئۆجەلان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی تێکساس دەردەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
5 تەممووز
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
5 تەممووز