
کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە وتارێکی توونددا لە کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی "دەستدرێژیی دڕندانە" و ئەمریکای بە "هاوبەشی تاوان" تۆمەتبار کرد، هاوکات جەختی کردەوە کە گەلەکەی بە خۆڕاگری ڕووبەڕووی هێرشەکان بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 6-7-2025 کۆمەڵەی وڵاتانی بریکس لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ بۆ 17ـەمین لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەکە بە سەرپەرشتی لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤای سەرۆکی بەڕازیل کۆبوونەوە و بڕیارە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بەردەوام بێت و کەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان، هاوکاری دارایی، تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد، چالاکیی تەندروستیی جیهانی و گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرنامەی کاردایە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە میانی وتارەکەی، هێرشەکەی ئیسرائیلی بە "کردەوەی تیرۆریستی" ناوبرد و وتی، "ناوچە نیشتەجێبوونەکان، بنکە سەربازییەکان و فەرماندە و زانایان بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج." هەروەها ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، "هیچ گومانێکی نەهێشتەوە" کە واشنتۆن "هاوبەشێکی تەواوە" لەم دەستدرێژییەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی "خۆڕاگریی" گەلەکەی و "بەرگرییە قارەمانانەکەی" هێزە چەکدارەکانی کرد و ڕایگەیاند کە هێرشبەرەکانیان "ناچار بە ڕاگرتنی هێرشەکانیان" کردووە. جەختیشی کردەوە کە لە داهاتوودا "بە هەموو توانایەکەوە بەرگری لە خۆیان دەکەن" بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک.
لە کۆتاییدا، عێراقچی داوای لە وڵاتانی بریکس کرد، وەک "دەنگی ناسراوی باشووری جیهان"، ڕۆڵی خۆیان ببینن لە بەرگریکردن لە یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریکس (BRICS) پێنج پیتی کورتکراوەی ناوی هەریەکە لە وڵاتانی بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوورە، ئەو گرووپە لە وڵاتان لە ساڵی 2006 یەکیانگرت و لە ساڵی 2009 یەکەم لووتکەیان بەست، ئەوکات ناوی لووتکەکە بریک (BRIC) بوو، چونکە تەنیا لە بەرازیل، رووسیا، هیندستان و چین پێکدەهات، بەڵام ساڵێک دواتر و لە ساڵی 2010 ئەفریقای باشووریش چووە نێو گرووپەکە و ناوی لووتکەکەش گۆڕا بۆ بریکس (BRICS).ئێستا کۆمەڵەکە 11 ئەندام لەخۆدەگرێت، کە بریتیین لە هەریەکە لە سعودیە، میسر، ئەسیوپیا، ئێران، ئیمارات و ئەندەنوسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






